بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا بەرەبەیانی دوێنێ هێرشیان کردە سەر چەند خانوو لە ناوچە جیاجیاکانی ئەستەنبۆل. ئەحمەد ئوزر کە لە هەڵبژاردنەکانی 31 ی مارس لە پارتی کۆماری خوازی گەلانەوە هەڵبژێردرابوو و هەروەها زەینەب دۆغان ، گۆرانیبێژی گرووپی کۆما هێورا، لە نێو دەستگیر کراوەکانن. دەوترێت کە هۆکاری دەستگیر کردنەکان، تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بووە.
ڕۆژنامەی حوڕیەت لە مێدیاکانی نزیک لە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا، پاگەندەی کرد کە ئەحمەد ئوزر، شارەوانی ناوچەی ئێسن یورتی ئەستەنبۆڵ و ئەندامی جەهەپە، سەرلەبەیانی دوێنێ بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە لە ماڵی خۆی دەستگیر کراوە. بە گویرەی ئەم راپۆرتە، پۆلیس ماڵ و نووسینگەکەی ئوزری پشکنیوە و ڕایگەیاندووە کە ئوزر لە دە ساڵی ڕابردوودا 14 جار لەگەڵ ڕەمزی کارتال یەکێک لە بەرپرسانی پەکەکە، پێوەندی هەبووە.
Your Comment